فازڵ نەبی: پێویستە هەولێر و بەغداد ڕێکبکەون کە هەرێمی کوردستان بەپێی تواناکانی داهاتی نانەوتی بنێرێت

بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایدەکات، کێشەیەی ئێستای هەولێر و بەغداد لەسەر پرسی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستانە.

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەو کێشەیەی ئێستا لەنێوان هەولێر و بەغداد لەئارادایە لەسەر پرسی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستانە، هەر ئەمڕۆش ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان باسی لەوەکرد کە ناتوانن مانگانە 120 ملیار دیانر ڕەوانەی بەغداد بکەن.

وتیشی، بە بۆچوونی من پێویستە بە زووترین کات حکومەتی هەرێمی کوردستان وەفدێکی هونەری بنێرێت بۆ بەغداد تاوەکو هەردوو وەزارەتی دارایی بگەنە ئەنجامێک کە هەرێمی کوردستان بەگوێرەی توانا داراییەکانی مانگانە داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغداد بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قاسم ئەعرەجی: ئەو لایەنانە دەستنیشانکراون کە هێرشیان کردەسەر کێڵگە نەوتییەکان

راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، “هێرشبەرەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان دەستنیشانکراون”. قاسم ئەعرەجی، راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، لیژنەکەیەک…
Total
0
Share