بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە دەستپێشخەرییەکەی قەیس خەزعەلی بۆ دەستبەرداربوون لە هێزەکانی، بڵاوکردەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، زۆر سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ ئەو هەڵوێستەی برام شێخ قـ.ـەیس خـ.ـەزعـ.ـەلی لەپێناو پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی قەوارەی دەوڵەتی عێراق و دامەزراوەکانی.
وتیشی، لەم قۆناغە هەستیارەدا، ئەم جۆرە هەڵوێستە بەرپرسیارانە، ئازایانە و نیشتمانپەروەریانە دەبنە هۆی بەهێزکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی و قووڵکردنەوەی متمانە لەنێوان عێراقییەکاندا، هەروەها هەنگاوێکی گرنگن بەرەو بەدیهێنانی ئاواتە هاوبەشەکانمان بۆ دابینکردنی پاشەڕۆژێکی سەقامگیرتر، ئارامتر و گەشەسەندووتر بۆ وڵاتەکەمان.