نوێنه‌ری كارگه‌كانی غازی سلێمانی ڕایگه‌یاند، غاز بۆ وەرزی زستان لە کۆگاکاندا هەڵدەگرین.
وه‌رزێر عه‌بدوڵا، نوێنه‌ری كارگه‌كانی غازی سلێمانی ڕایگه‌یاند، ئه‌و بڕه غازه‌ی ئێستا دێته شاری سلێمانییه‌وه به‌شی پێویستی ده‌كات و كێشه‌ی كه‌میی بڕی غازمان نه‌ماوه، ده‌ستخۆشی له قائیمقامیه‌ت و لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌كه‌ین كه هاوكاربوون بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی غاز به‌سه‌ر كارگه‌كان و دواتر هاوڵاتییاندا.
وتیشی: پلانمان داناوه بۆئه‌وه‌ی له وه‌رزی هاویندا كه داواكاری له‌سه‌ر غازی ماڵان كه‌متره، بڕێكی زۆر غاز له كۆگاكانماندا هه‌ڵبگرین بۆئه‌وه‌ی له وه‌رزی زستاندا بدرێت به هاوڵاتییان و كێشه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی غاز دروست نه‌بێت.