دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی ”بەرهەمدار”ـی ئەنجامداوە سەبارەت بە دۆخی لووبنان.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئیسرائیل ڕازیبووە کە هێرش نەکاتە سەر لووبنان و هەر سەربازێک کە ڕەوانەی بەیرووت کرابێت، گەڕێندراوەتەوە.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشداوە، لە ڕێگەی نوێنەرەکانیانەوە، پەیوەندیی لەگەڵ حـ.ـزبـ.ـوڵای لووبنانی ئەنجامداوە و ئەوانیش ڕازیبوون بە ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەیانیی ئەمڕۆ ئێران بە ڕەسمی هەڵپەساردنی دانووستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆسەر لووبنان ڕاگەیاند.