سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئامادەین بە ژمارە مامەڵە بکەین و داواى نیوەى حکومەت دەکەین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیدا وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، یەکێتی مێژوویەکى هەیە هیچ لایەنێک نییەتى، چەندین لایەن خەباتیان بۆ خاک و نەتەوەکەیان کردووە، بەڵام هێندەى یەکێتى قوربانییان نەداوە.
وتیشی، مێژووى یەکێتى زێڕینە، ئەمریکا، ئەوروپا، ڕوسیا، چین و وڵاتانى دراوسێ و عەرەبی گوێ لە یەکێتی دەگرن، بۆیە دەبێت ئایندەمان جوانتر بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامادەین بە ژمارە مامەڵە بکەین و 39 کورسی بە 39 کورسیین و داواى نیوەى حکومەت دەکەین.