نێچیرڤان بارزانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی مێژوويه‌كى درێژى خه‌باتى له‌پێناو مافه‌كانى گه‌لى كوردستاندا هه‌يه‌

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە 51هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد و تیایدا هاتووە، به‌ڕێز بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان له‌ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى لە بەڕێزتان، سەرکردایەتی و ئەندامان و تەواوی جەماوەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم، لەم یادەدا پێگەی مێژوویی، خه‌بات و تێکۆشانی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال بەرزدەنرخێنین و به ڕێزه‌وه‌ يادى ده‌كه‌ينه‌وه‌‌.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێتی كه‌ مێژوويه‌كى درێژى خه‌باتى له‌پێناو مافه‌كانى گه‌لى كوردستاندا هه‌يه‌ و له‌م ڕێگه‌يه‌دا به‌ هه‌زاران شـ.ـه‌هيدى داوه‌، هەمیشە خاوەن پێگەیەکی گرنگ و کاریگەر بووە لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراقدا، لەم یادەدا دووپاتی دەکەینەوە كه‌ زیاتر لە هه‌موو كاتێک بەرپرسیاريه‌تیی هاوبەش، تەبایی و کاری پێکەوەیی لەنێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکاندا پێويسته‌، تا پێکەوە بتوانین پارێزگاری لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و مافەکانی گەلى كوردستان بکەین.
لە کۆتایشدا دەڵێت، هیواخوازم ئەم بۆنەیە ببێتە دەرفەتێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی و باڵادەستکردنی زمانی گفتوگۆ و لێکگەیشتن لەپێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، سەقامگیری، گەشەپێدان و داهاتوویەکی باشتر و شایستە بۆ گەلی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردن

بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، رێوشوێنە ئیدارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامن. مەروان محەمەد بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری…
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلا وەیسی: ئەو حزبەی شانازی بە خیانەتەوە بكات نابێت و ناكرێت چاوەڕوانی كاری باشی نیشتیمانی و نەتەوەیی لێبكرێت

پێشڕەو مەلا وەیسی رۆژنامەنووس رایگەیاند، 31 ی ئابی 1996 خیانەتێكی نیشتمانی بوو، كە تا رۆژمێری مرۆڤایەتیی بەردەوام بێت…
Total
0
Share