ڕێبوار تەها، ڕایگەیاند، یەکێتی بە سەرکردایەتیی حەکیمانە و بوێرانەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کاروانە شکۆدارەکەی بەردەوامە.
ڕێبوار تەها، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند، بەبۆنەی یادی (51) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و (50) ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، گەرمترین پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵک و هەڤاڵانی یەکێتی دەکەین.
دەشڵێت، بە شانازییەوە یادی ئەو ڕۆژە مەزنە دەکەینەوە کە بووە وەرچەرخانێکی مێژوویی لە خەباتی نەتەوەیی و دیموکراسیی گەلەکەمان.
ئاماژە بەوەشدەکات، لەم یادەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ ڕێباز و ڕۆڵی مێژوویی سەرۆک و ڕابەری کۆچـ.ـکردوو مام جەلال دادەنەوێنین، کە قوتابخانەی تەبایی و دیالۆگی دامەزراند و یەکێتیی کردە چەتری کۆکەرەوەی تێکۆشەران.
ئەوەش دەڵێت، ئەمڕۆ، یەکێتی بەردەوامە لە کاروانە شکۆدارەکەی لەژێر سەرکردایەتیی حەکیمانە و بوێرانەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، کە بە دیدگایەکی نوێوە یەکێتی بەرەو لوتکە دەبات و پێگەی سیاسیی حزبەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەکات.
ڕێبوار تەها لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت، ئێمە جەختدەکەینەوە لە سەر پاراستنی بنەماکانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەنێوان هەموو نەتەوە و ئایینەکان، چونکە هێز لە تەبایی و فرەییدایە.