شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی 51ـهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، خـ.ـوێن و قـ.ـوربانیدان و گیانفیدایی بەردەوامی تێکۆشەرانی یەکێتیی و هێزە شۆڕشگێرەکان و پێشمەرگەی کوردستان، بوونە هەوێنی ڕاپەڕینی سەرتاسەری گەلی کوردستان.
دەقی پەیامەکەی وەزیری پێشمەرگە:
پەیامی پیرۆزبایی وەزیری پێشمەرگە بەبۆنەی (51)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەبۆنەی (51)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و (50)ەمین ساڵیادی هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، گەرمترین پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و جەماوەری یەکێتیی دەکەم.
بەوپەڕی ڕێز و وەفادارییەوە، یادی پڕ لە شانازیی، سەرۆک مام جەلال و سەرکردە نەمرەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تەواوی تێکۆشەرانی گەلی کوردستان بەرزڕادەگرین.
لەم ساڵیادەدا، دروود بۆ گیانی شـ.ـەهیدانی ڕێگەی ئازادی کوردستان، سڵاو و ڕێز و وەفاداری دەگەیەنین بە بنەماڵەی سەربەرزی شـ.ـەهیدان و قارەمانەکانی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێ و سەرجەم شۆڕشگێڕانی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان، کە بە خـ.ـوێن و قـ.ـوربانیدان و گیانفیدایی بەردەوامی تێکۆشەرانی یەکێتیی و هێزە شۆڕشگێرەکان و پێشمەرگەی کوردستان، بوونە هەوێنی ڕاپەڕینی سەرتاسەری گەلی کوردستان؛ سەرکەوتن بەرامبەر رژێـ.ـمی بـ.ـەعسی دیـ.ـکتاتۆر و داگیرکەری کوردستان، بە پشتیوانی خەڵکی دڵسۆزی کوردستان ئازادی و رزگاری بۆ کوردستان بەدەستهات.
دروود و نەمری بۆ گیانی شـ.ـەهیدانی کوردستان
سەربەرزی بۆ کەسوکاری شـ.ـەهیدان
سڵاو و ڕێز بۆ تێکۆشەران و هێزی پێشمەرگەی کوردستان
شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان