بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ عەلی باپیر: بە ڕێزەوە لە ڕۆڵ و پێگەی جەنابتان و کۆمەڵی دادگەری دەڕوانین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی عەلی باپر، سەرۆکی حزبەکە کرد.

دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:

بە ناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە، لە دڵەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان، ئەندامانی سەرکردایەتی و لایەنگرانتان دەکەین و هیوای سەرفرازی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

لەم دەرفەتەدا، بە ڕێزەوە لە ڕۆڵ و پێگەی جەنابتان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەڕوانین، وەک هێزێکی نیشتمانی و کاریگەر لە خزمەتکردنی گەل و خاکەکەمان.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە پابەند بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان دووپات لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان و هاریکاری لەگەڵ کۆمەڵی دادگەری دەکاتەوە، لەپێناو یەکخستنی هەوڵەکان و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان.

هەر شاد و سەرفرازبن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی کەرکوک: تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون نەخۆشخانەی جێهێشت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی كەركوك، رایگەیاند، “تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون نەخۆشخانەی جێهێشت”. د. ئەرجان محەمەد، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک، رایگەیاند،…
Total
0
Share