هاتوچۆی سلێمانی: دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی ئەو شۆفێرەدا گیرا کە ڕەفتاری نەشیاوی ئەنجامدا

هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرایدەکات، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی ئەو شۆفێرەدا گیرا کە ڕەفتاری نەشیاو و مەترسیداری ئەنجامدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی دیمەنێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە شۆفێرێک لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، ڕەفتارێکی مەترسیدار و نەشیاو ئەنجامدەدات، دەستبەجێ دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی گیرا و خۆیشی بەگوێرەی یاساکانی هاتوچۆ لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سوپاسی ئەو ھاوڵاتی و ڕاگەیاندانانە دەکەین کە پەرۆشانە ھاوکارمانن لە چەسپاندن و جێبەجێکردنی یاسادا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی: ئاوی تانکی سەربان ئەگەر بۆ خواردنەوە بەکارهێندرا بکوڵێندرێت و ساردبکرێتەوە پاشان بخورێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رێنماییەکی بۆ خۆپاراستن لە کۆلێرا بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “پێویستە بە بەردەوامی تانکی ئاوی خواردنەوە…
Total
0
Share