لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی هەولێر – دهۆک کەسێک گیانیلەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون.
ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک، ڕایگەیاند، کاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی سەرەکیی نێوان پارێزگای هەولێر بۆ دهۆک (لەسەر ڕێگەی پردی چەمە بۆ ناحیەی ڕوڤیا، نزیک گوندی پەلاسان)، ڕووداوێکی هاتوچۆی دڵتەزێن ڕوویدا.
دەشڵێت، له ڕووداوەکەدا، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (هۆندا سۆناتا) کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون، کە بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.