عەلی زەیدی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: گەرمترین پیرۆزبایی جەژن لە ئێوە و گەلە ئازیزەکەمان دەکەین

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، ڕایگەیاند، گەرمترین پیرۆزبایی جەژن لە ئێوە و ڕۆڵەکانی گەلە ئازیزەکەمان دەکەین.

دەقی پەیامەکەی عەلی زەیدی:

بەڕێز بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سڵاوی خواتان لێبێت:

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین و بەرزترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوە و ڕۆڵەکانی گەلە ئازیزەکەمان دەکەین؛ لە خودای باڵادەست دەپاڕێینەوە کە ئەم جەژنە بکاتە مایەی خێر و خۆشی و بەرەکەت بۆ وڵاتە خۆشەویستەکەمان و هیوای تەندروستییەکی باشیشتان بۆ دەخوازم و دواکارم یەزدانی مەزن هەموومان سەرکەوتوو بکات بۆ خزمەتکردنی نیشتمانە ئازیزەکەمان.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەموو ساڵێک بە خۆشی

بەغداد ئایاری 2026

عەلی فالح زەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هەوڵەکانمان بەو ئاراستەیەن کێشەکانی هەرێم و بەغدا بەشێوەیەکی بنەڕەتی بەپێی دەستور چارەسەر بکرێن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران سەردانی کونسوڵخانەی ئیماراتی کرد و لەلایەن ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهیری، کونسوڵی گشتیی ئیماراتەوە پێشوازی…
Total
0
Share