سەرۆکی یانەی هەولێر: بەهۆی بێهەڵوێستیی بەرپرسانی شار دەست لەکار دەکێشمەوە

سەرۆکی یانەی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بێهەڵوێستیی بەرپرسانی شار بەرامبەر ئەو ناپاکییەی لە من و یانەی هەولێر کرا، دەست لەکار دەکێشمەوە.

سەفین یاسین، سەرۆکی یانەی هەولێر ڕایگەیاند، دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، دەست لە پۆستی سەرۆکایەتیی یانەی هەولێر دەکشێمەوە بەهۆی ئەو ناپاکییە، کە بەرامبەر من، یانەی هەولێر و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

وتیشی، بە پیلانگێڕی لە مافی دەنگدان لەم هەڵبژاردنەدا بێبەشبووم و داواکارم لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە بکرێت.

ئەمە دوای ئەوە دێت، ناوبراو مافی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لێوەرگیرا و سکاڵای تۆمارکرد، ئەو پێیوایە لەناو یانەکەیدا دژایەتیی دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکرێت

وزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا، دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەکرێت. وەزارەتی سامانە…
زیاتر ببینە

د. شاخەوان سائیب بەگ: ئەو ژنە دووگیانەی سووتێندراوە ئێستا تەندروستیی خۆی و منداڵەكەشی جێگیرە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سووتاوی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو ژنە دووگیانەی دەوترێت لەلایەن خەسوویەوە سووتێندراوە ئێستا تەندروستیی خۆی و منداڵەكەشی…
Total
0
Share