بەشێوەیەکی ڕەسمی لە سوید بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هاوسەرگیریی کەسانی نزیک.
حکومەتی سوید لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بڕیارەکە ئامۆزا، پورزا و خاڵۆزا دەگرێتەوە و لە ڕۆژی 1ـی حوزەیرانەوە دەچێتە بوار جێبەجێکردنەوە.
بڕیارەکەی حکومەتی سوید بەهۆی هاوسەرگریی کەسانی نزیک لەناو ئەو خێزانانە دێت کە بە ڕەچەڵەک کۆچبەرن و منداڵەکانیان ناچاردەکەن هاوسەرگیری لەگەڵ کەسوکارەکانیان بکەن.