ژاپۆن باس لەوە دەكات كۆریای باكوور وەزیرێكی لەسێدارەدابێت

بەپێی میدیای ژاپۆنی، “پێدەچێت” كۆریای باكوور وەزیری دەرەوەی حكومەتەكەی و چەند كاربەدەستێكی دیكەی لەسێدارەدابێت.

هەواڵەكە رۆژنامەی “ئیومیوری”ـی ژاپۆنی بڵاویكردووەتەوە و دەڵێت، “لی یونگ هو وەزیری دەرەوەی كۆریای باكوور و ژمارەیەك بەرپرسی وەزارەتەكەی ساڵی رابردوو لەسێدارەدراون”.

وەك رۆژنامەكە باسیكردووە، هۆكاری لەسێدارەدانی ئەو كاربەدەستانە، دەگەڕێتەوە بۆ بوونی گرفت لە باڵیۆزخانەی كۆریای باكوور لە بەریتانیا، بەو پێیەی بەشێكیان لەوێ كاریانكردووە.

روونیكردووەتەوە، حكومەتی كۆریای باكوور وەك فشارێك ئەو هەڵمەتی لەسێدارەدانەی ئەنجامداوە، بۆ ئەوەی بەربگرێت لە ویستی هەڵاتنی كاربەدەستانی بۆ دەرەوەی وڵاتەكە.

بابەتی پێشتر

کەلوپەلی ماڵێکیان دزی و پەیوەندییان بە پۆلیسەوە کرد بۆیان بگوازێتەوە

بابەتی دواتر

خۆراک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی خنکانی منداڵانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: له‌ماوه‌ی 36 كاتژمێری داهاتوو فڕۆكه‌خانه‌ی كابول مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هۆشداریی دەدات لەوەی كە ژماره‌یه‌ك هێرشی تیرۆریستی بكرێتە سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول. ئەنتۆنی بلنكن، وەزیری دەرەوەی…
Total
0
Share