شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی سبەینێ و دوو سبەیدا، گۆڕانکاریی بەرچاو لە پلەی گەرما و کەشی ناوچەکەدا ڕوودەدات.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی پێنجشەممە 28ـی 5ـی 2026، دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەریی بارستەهەوای گەرمی باشووری عێراق، پلەی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە ئەمڕۆ 4 تا 5 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرزترین پلەی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکان بەم شێوەیە دەبێت:
سلێمانی 35
هەولێر 38
دهۆک 36
هەڵەبجە 37
کەرکوک 41
گەرمیان 42
ڕاپەڕین 35
سۆران 34
دەشڵێت، ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەنک و بەرزی Ciirus.
لەبارەی کەشی ڕۆژی هەینییەوە، ئەو شارەزایە باس لەوەدەکات، کاریگەریی ئەو بارستەهەوا گەرمە لە ئەنجامی هاتنی هەوایەکی فێنکتر لە دەریای ناوەڕاستەوە نامێنێت و پلەی گەرما 8 تا 9 پلە لە سەرجەم ناوچەکان نزمدەبێتەوە و ئاسمانیش بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە هەندێک کات و شوێندا، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.