بەپێی زانیارییەکان، لە نزیک چوارڕیانی قەرەداغ ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ ڕوویدا و بریندار هەیە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، ڕووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ ڕوویداوە و بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
لەو بارەیەوە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ خێرایی و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.