بافڵ جەلال تاڵەبانی: لاوان و گەنجان لای ئێمە سەرمایەیەکی نیشتمانین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی 27ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی:

بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتارییەتی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان

بەبۆنەی 27ـەمین ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوەکەتانەوە، پیرۆزبایی گەرم لە ئێوە و لاوان و گەنجانی کوردستان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

لاوان و گەنجان لای ئێمە هەمیشە بەشێکی گرنگ و کاریگەرن و سەرمایەیەکی نیشتمانین، بۆیە ئەرکی هەموومانە گرنگی زیاتریان پێبدەین و رێنیشاندەریان بین بۆ داهێنان و خزمەتکردنی زیاتری کوردستانەکەمان.

وەک هەمیشە پشتیوانتانین تاوەکو بەشێکبن لە گەشەپێدانی کاری رێکخراوەیی وڵاتەکەمان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونکردنەوەی هاتوچۆی کۆیە لەسەر دەستگیرکردنی کارمەندێکیان لەلایەن دادوەرێکەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە، لەسەر دەستگیرکردن و ڕاگرتنی کارمەندێکیان ڕایگەیاند، “پۆلیسێکی هاتوچۆ و دادوەرێک لێکتێنەگەیشتن لەنێوانیاندا ڕوویداوە و دواتر…
Total
0
Share