بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی شـ.ـەهیدان و ئەنفالکراوان: ناوی هەموو زیندانیانی سیاسی دراوەتە بەغداد و تەنیا تەرخانکردنی بودجەی ماوە

بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی شـ.ـەهیدان و ئەنفالکراوان ئاشکرایدەکات، ناوی سەرجەم زیندانیانی سیاسی دراوەتە بەغداد و تەنیا تەرخانکردنی بودجەی ماوە.

ئەحمەد مام ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی شـ.ـەهیدان و ئەنفالکراوان لە وەزارەتی شەهیدان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ناوی سەرجەم زیندانییانی سیاسی، کە ژمارەیان زیاتر لە 25 هەزار کەسە و پێکدێن لە 15 وەجبە، بۆ هاوتاکردنی مووچەکانیان بە شێوەیەکی یاسایی ڕەوانەی بەغداد کراوە.

وتیشی، ڕێککەوتنمان لەگەڵ بەغداد کردووە و هەموو شتێک کۆتایی هاتووە، ئەوەی ماوەتەوە تەرخانکردنی بودجەیە، لە هەرێمی کوردستان لیژنەیەک پێکهێندراوە تاوەکو لەگەڵ بەغداد سەبارەت بە تەرخانکردنی بودجە بۆ زیندانییانی سیاسی بگەینە ڕێککەوتنێک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی هەڵەبجە ئاگاداری دەرچووانی چەند بەشێک دەکاتەوە و دەرفەتی کار رادەگەیەنێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا پێویستییان بە چەند پسپۆڕییەک هەیە…
Total
0
Share