ئاگره‌كه‌ی ناوچەی نه‌وڕۆڵی كۆنترۆڵ كرا و لەسەر ڕووداوەکە دوو گەشتیاری بە ڕەگەز عەرەب دەستگیرکران.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەڵەبجە گواستییەوە، ئاگره‌كه‌ی ناوچەی نه‌وڕۆڵی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە كۆنترۆڵ كراوه، هەروەها له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه دوو گه‌شتیاری بە ڕەگەز عه‌ره‌ب ده‌ستگیركراون.
ئەوەشی خستەڕوو، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە، گەشکردنەوەی خەڵوزی نێرگەلە بووە لەلایەن ئەو گەشتیارە بە ڕەگەز عەرەبانە.