ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی پاکستانی: ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە قۆناغی کۆتاییدایە

ئاژانسی هەواڵی “ڕۆیتەرز” لە زاری بەرپرسێکی باڵای پاکستانییەوە بڵاویکردەوە، هەوڵە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو، و داڕشتنی ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بە شەڕ لە وێستگەی کۆتاییدایە.

بەپێی وتەی ئەو بەرپرسە پاکستانییە کە بۆ ئاژانسەکە قسەی کردووە، دانوستانەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێشکەوتنی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیوە و ڕێککەوتنی داهاتوو تا ڕادەیەکی زۆر “گشتگیر” دەبێت، بە شێوازێک کە بنەماکانی ئاشتیی بەردەوام جێگیر دەکات و زۆربەی خاڵە جێناکۆکەکانی نێوان لایەنە شەڕکەرەکان لەخۆ دەگرێت.

ئەم پێشهاتە سیاسییە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لەژێر کاریگەریی گرژییەکی تونددایە، و چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە تێوەگلانی وڵاتانی وەک پاکستان لە نێوەندگیرییەکاندا، چانسی سەرکەوتنی ڕێککەوتنەکە و ڕاگرتنی هەمیشەیی شەڕ زیاتر دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە چەند كاتژمێرێك پاش نقومبوونی كەشتییە ئێرانییەكە.. ئاگر لە پاڵاوتگەیەك كەوتەوە

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، ئاگرێكی گەورە لە پاڵاوتگەیەكی گاز لە باشووری تارانی پایتەخت كەوتووەتەوە. بەرپرسێكی ئێرانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند،…
Total
0
Share