دۆناڵد ترەمپ: ڕێککەوتنی خراپ واژوو ناکەم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا

سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکی نوێدا دڵنیایی دایە ڕای گشتی کە لەبارەی دۆسیەی ئێران و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانەوە، کە بە هیچ شێوەیەک ناچەمێتەوە بۆ مەرجی ناڕەوا و بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی دەپارێزێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی (ABC)ی ئەمریکی، سەبارەت بە پێشهاتەکانی تایبەت بە ئێران ڕایگەیاند، “من هەرگیز ڕێککەوتنی خراپ واژوو ناکەم؛ دڵنیابن لە داهاتوویەکی نزیکدا تەنیا هەواڵی باش و دڵخۆشکەر دەبیستن.”

ئەم وتانەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە ناوچەکە و لایەنە نێودەوڵەتییەکان بە چاوێکی پڕ لە بایەخەوە دەڕواننە هەنگاوەکانی داهاتووی واشنتن بەرامبەر بە تاران، و پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری یەکلاکەرەوە لەو بارەیەوە بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: چەند مانگێکی دیکە ئێران دەستدەکاتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، سەرەڕای ئەو زیانانەی بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە دووچاری وێستگە ئەتۆمییەکانی…
Total
0
Share