سەرچاوەیەک: مانگی داهاتوو پڕۆژەی هەژماری من ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ تەواوبوونی %90ی کارەکانی پڕۆسەی هەژماری من، ڕاستەوخۆ ڕادەستی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بڕیارە مانگی داهاتوو پڕۆژەی هەژماری من ڕادەستی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بکرێت، لە ئێستادا پڕۆژەی هەژماری من بەستراوەتەوە بە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژەی هەژماری من زیاتر لە %85ی کارەکانی تەواوبووە، لەگەڵ تەواوبوونی %90ی کارەکان، ڕاستەوخۆ ڕادەستی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share