زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەوە ئاشکراکرا

بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەی یەکشەممە، پڕۆسەی وردبینیی لیستەکان کۆتاییدێت.

بەرپرسێکى وەزارەتى دارایی و ئابوریی حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، پڕۆسەی وردبینیکردنی لیستى مووچەى مانگی ئایار لە بەغداد بەردەوامە و بڕیارە سبەی یەکشەممە هەموو کارەکانى تەواوبکرێت.

وتیشی، ڕۆژى 1ـی حوزەیران [پاش جەژن] بە نووسراوى ڕەسمی بڕى داهاتى نانەوتیی مانگى ئایارى هەرێمى کوردستان ڕادەستی بەغداد دەکەن و وەزارەتی دارایی عێراقیشیان لەمە ئاگادارکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە لقی هەولێرى بانکى ناوەندیی عێراق پارەى کاش بەردەستە و بڕەکەشی بە زیاتر لە 1 تریلیۆن دینار دەخەمڵێندرێت.

مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هیوایان لەسەر ئەوە هەڵچنیوە پێش جەژن مووچەکانیان خەرجبکرێت؛ بەڵام تائێستا وەڵامێکی یەکلاییکەرەوەیان دەستنەکەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share