کەشناسێک: تا کۆتایی ئەم مانگەش کەش فێنک دەبێت

شارەزایەکی کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، تاوەکو کۆتایی مانگی 5، هیچ شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ناکات، هاوکات ڕاشیدەگەیەنێت، سبەی و دووسبەی پلەی گەرما نزیکەی 3 پلە بەرزدەبێتەوە.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە و یەکشەممە پلەی گەرما لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان 2 بۆ 3 پلە بەرزدەبێتەوە، بەڵام لە ڕۆژی دووشەممەوە بەهۆی هاتنی بارستەهەوایەکی ساردی مامناوەندی جەمسەری، جارێکی دیکە پلەی گەرما ڕوو لە دابەزین دەکاتەوە.

ئەو کەشناسە کوردە ئاماژەی بەوەشدا، پێشبینیدەکرێت کاریگەریی بارستەهەواکە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بەردەوامبێت، بەهۆیەوە لە ڕۆژدا کەشەکە فێنک و مامناوەند دەبێت و لە شەوانیشدا پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: هەڵبژاردنی ئەمساڵی عێراق یەکێکە لە باشترین هەڵبژاردنەکان

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق له‌ڕووی ته‌كنیك و كه‌میی ساخته‌كارییەوە یه‌كێك بوو له‌ باشترین هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌…
Total
0
Share