ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید: بەغداد بیر لە دروستکردنی وەزارەتێک دەکاتەوە کە پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لەخۆبگرێت

ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی نوێی عێراق بیر لەوە دەکاتەوە “وەزارەتی ئاسایشی فیدراڵی” دروستبکات بۆ ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لەخۆبگرێت.

لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژنامەی عەرەبی جەدیدی بەریتانی بە پشتبەستن بە سێ سەرچاوەی حکومیی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو، ئامانجی پڕۆژەکە دامەزراندنی پێکهاتەیەکی ئەمنییە لەژێر دەسەڵاتێکی دیاریکراودا، کە هەریەکە لە هێزەکانی پێشمەرگە، حەشدی شەعبی، فیرقەی دەستتێوەردانی خێرا و پۆلیسی فیدراڵی پێکەوە کۆدەکاتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، حکومەتەکەی عەلی زەیدی لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە دەیەوێت فشاری نێودەوڵەتی سەبارەت بە بوونی هەندێک گرووپی چەکداریی نایاسایی لە عێراق، کەمبکاتەوە. هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە هێشتا دەرئەنجامی پڕۆژەکە نادیارە، چونکە سەرەڕای ئەوەی پشتیوانیی هەندێک لایەنی سیاسیی شیعەی وەرگرتووە، بەشێکی دیکە لە لایەنەکان دژی وەستاونەتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، پڕۆژە پێشنیازکراوەکە تەنها دامەزراندنی وەزارەتێک نییە کە سیمایەکی کارگێڕی یان ڕێکخراوەیی هەبێت، بەڵکو ئامانجی سەرەکی لێی، دروستکردنی پێکهاتەیەکی ئەمنییە کە دەسەڵاتێکی دیاریکراوی خۆی هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئومێد ئەحمەد: تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەی رووناكی لە سەرجەم شارەكانی هەرێم جێبەجێدەكرێت

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەی رووناكی لە سەرجەم شارەكانی هەرێم جێبەجێدەكرێت. ئومێد ئەحمەد وتەبێژی…
Total
0
Share