پلەی 8758 پێشمەرگە بەرزکرایەوە

وەزیری پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، پلەی هەشت هەزار و 758 کارمەند و پلەداری وەزارەتەکە بەرزکرایەوە.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، بە بۆنەی پلەبەرزکردنەوەی 8758 کارمەند و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە لە خشتەکانی نەورۆزی 2026، گەرمترین پیرۆزبایی لە کارمەندان و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین.

ڕاشیگەیاند، ئەم پلەبەرزکردنەوەیە، مافێکی شایستە و یاسایی خۆتانە کە دەرەنجامی دڵسۆزی و ئەرککێشانی بەردەوامتانە لە پاراستنی خاک و نیشتمان و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان. ئێوە هەمیشە پارێزەری ئەم هەرێمە بوون و شایستەی هەموو ڕێز و پێزانینێکن.

هیواش دەخوازێت، “پلەبەرزبوونەوەتان ببێتە پاڵنەرێکی بەهێزتر بۆ بەردەوامبوون لەسەر پەرەپێدانی زیاتری تواناکانتان لەپێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی کوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share