بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە لیستی مووچەی مانگی 5ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی بەغداد بکرێت، سەرچاوەیەکیش لە بەغداد ئاشکرایکرد، ئەگەر دوو کار بکرێت، هەفتەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە لە بەغداد ئاشکرایکرد، بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە تەمویلکردنی مووچەی مانگی 5ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی خۆی بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، سبەی چوارشەممە، 20ـی ئایار، لیستی مووچەی مانگی 5 و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان (داهات و خەرجی) لە هەرێمی کوردستان تەواودەکرێت و وەفدێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش ڕۆژی پێنجشەممە دەچنە بەغداد و ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی دەکەن.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد، بۆ خەرجکردنی مووچە تەنیا نووسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق و ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان ماوە، ئەگەر ئەو دوو کارە بکرێت، هەفتەی داهاتوو تەمویلی مووچەی مانگی 5ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەمویلدەکرێت