هۆکاری هەستکردن بە ماندوێتیی بەردەوام چییە؟

پزیشکێکی ڕاوێژکار، هۆکاری هەستکردن بە ماندووبوونی بەردەوام، دەخاتەڕوو.

د.تەها مەحوی، ڕاوێژکار لە نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان، ڕایگەیاند، هەندێکجار هۆکاری ڕاستەقینەی هەستکردن بە ماندووبوون ناجێگیریی ئاستی شەکری خوێنە.

ئەو پزیشکە بابەتەکە زیاتر ڕووندەکاتەوە و دەڵێت، کاتێک ئاستی شەکری خوێنی کەسەکە زۆر بە خێرایی بەرزدەبێتەوە و دادەبەزێت، جەستەی کەسەکە وزەیەکی زۆر بەکاردەهێنێت و بەمەش کەسەکە هەست بە ماندوویەتی دەکات.

دەشڵێت، پێش ئەوەی ناجێگیریی ئاستی شەکر کاریگەریی نەخوازراو لەسەر تەندروستیی کەسەکە دروستبکات، پشکنینی پێشوەختە یان پشکنینی ئاستی شەکری دوای ژەمەکان دەتوانێت کێشە شاراوەکان ئاشکرابکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا: هەوکردنی دڵ لەو گەنجانەی ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنایان وەرگرتووە زیاترە لە چاوەڕوانکراو

سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و چاودێریکردن لە ئەمریکا ڕایانگەیاند، ژمارەیەکی زیاتر لەوەی پیشبینیمان دەکرد لەناو ئەو گەنجانەی ڤاکسینی فایزەر…
Total
0
Share