سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی، ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە لیستی مووچەی مانگی ئایار ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە 21ی ئایاری 2026 لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.
وتیشی، بڕیارە وەفدێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغداد بکات و جگە لە لیستی مووچەی مانگی ئایار، تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسانیش ببات.