بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، هۆکارێکی سەرەکیی کە وایکردووە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی ناوچەکانمان بکەن، بوونی ئاسایشێکی پارێزراوە لە ناوچەکانماندا.
چیا قاسم، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، جیا لەوەی سروشتی پارێزگای هەڵەبجە جوان و دڵگیرە، هۆکارێکی سەرەکیی دیکەش کە وایکردووە گەشتیارێکی زۆر ڕوو لە ناوچەکانمان بکەن ئەوەیە کە ئاسایشی ئەم ناوچەیە زۆر پارێزراوە.
وتیشی، هەبوونی ئەو ئاسایشە پتەوەی لە ناوچەکەمان هەیە، وایکردووە لەم چەند ساڵەی ڕابردوو سەرەڕای بوونی ڕووبەرێکی زۆری ئاوی، تەنیا یەک ڕووداوی نەخوازراو ڕووبدات، کە خنکانی کەسێک بووە.