ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەسڵ ئەوەیە ئەمساڵ عێراق یاسای بودجەی هەبێت، بەڵام ئەو ئەگەرەش هەیە کە ئەمساڵ یاسای بودجەمان نەبێت.
دارا سێکانیانی، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بە دڵنیاییەوە بودجەی ئەمساڵ دوادەکەوێت، بنەڕەت ئەوەیە کە 2026 عێراق یاسای بودجەی هەبێت، لە عێراقیشدا هەموو شتێک ڕێی تێدەچێت و دەکرێت ڕووبدات، دەبێت حکومەتی عێراق لە یاسای بودجە پەلەبکات، بەڵام ئەو ئەگەر لە ئارادایە کە ئەمساڵ یان یاسای بودجەی دوابکەوێت یان نەبێت، ئەوە بەرەو مانگی شەش دەڕۆین و یاسای بودجە زۆر درەنگ کەوتووە.
وتیشی، نەبوونی بودجە کێشە بۆ مووچە دروستناکات و مووچە بە شێوازی یەک لەسەر 12 بەردەوامدەبێت.