هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکانی سەنتەری کەشناسیی ئەوروپی، لە سبەینێ دووشەممەوە، شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین بەشێکی زۆری ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ڕوونیشیکردەوە، با لەناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق لەسنووری پارێزگای ئەنبار لەنێوان 60-70 کیلۆمەتر تێپەڕدەکات لەکاتژمێرێکدا لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان کاریگەریی شەپۆلەکە بەپلەی یەک لەسەر ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان و ناوچەکانی باشووری پارێزگای کەرکوک دەبێت.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی ئاماژەی بەوەشدا، لە ناوچەکانی پارێزگای هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، موسڵ، ڕاپەڕین و سۆران لەنێوان لاواز بۆ مامناوەند دەبێت، لەسنووری پارێزگای دهۆک و زاخۆ کاریگەریی کەمتردەبێت.