كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی كۆتاییهات

كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی یەكێتی و پارتی لە سلێمانی كۆتایی هات.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆبوونەوەی نێوانیان دەستیپێكرد، پەیامنێرمان پێی راگەیاندین كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەكە كۆتایی پێهات.

شاندی پارتی پێکهاتوون لە، مەحمود محەمەد، جەعفەر ئیمینکی، هێمن هەورامی و ئومێد سەباح، لەلایەن شاندی یەکێتی کە پێکهاتبوون لە قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و ئاسۆ مامەندەوە پێشوازییان لێکرا.

کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەچوو و بڕیارە دواتر راگەیەندراوێكی هاوبەش بڵاوبكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژەوە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت. کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی…
Total
0
Share