هاتوچۆی سلێمانی: هەر شۆفێرێک سەرپێچیی ڕێنماییەکانی کرد ڤیدیۆی تۆماربکەن و بۆمان بنێرن

هاتوچۆی سلێمانی، ڕایگەیاند، هەر شۆفێرێک سەرپێچیی ڕێنماییەکانی کرد ڤیدیۆی تۆماربکەن و بۆمان بنێرن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەمەبەستی بەشداری و هەماهەنگیکردن لەگەڵ هاوڵاتییان و چاودێریکردنێکی کاراتر بۆ دیاردەی دزێو، سەرپێچییەکانی هاتوچۆ، هەرکێشە و گرفتێکی سەرشەقام و ڕێگاوبانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچە گەشتیارییەکان، بۆ ئەم مەبەستانە دەتوانن هاوکارمان بن بە ناردنی سەرنج و وێنە و ڤیدیۆکانتان.

دەشڵێت، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کە هەر شوفێرێک دەبینن سەرپێچیی ڕێنماییەکانی هاتوچۆی ئەنجامدا، ڤیدیۆی سەرپێچییەکە تۆماربکەن و بۆمان بنێرن.

​ئاماژە بەوەشدەکات، ئامانجمان کەمکردنەوەی سەرپێچییەکان و پاراستنی سەلامەتیی گشتییە لەڕێگەی هاوکاریی هاوڵاتییانەوە.

​هاتوچۆی سلێمانی، ئەوەش دەڵێت، ​دەتواننن بەبەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنەکانی ( ڤایبەر  +  واتساب )  ڤیدیۆ و زانیارییەکان لەڕێگەی ئەم ژمارەیەوە بنێرن  07716727777 ، ئەو سەرپێچیانەی کە تۆماردەکرێن هیچ وتەو کردارێکی نەشیاوی لەگەڵدا نەبێت ، بەهەموو شێوەیەك ناو و ناونیشانی کەسەکە پارێزراو دەبێت لامان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەتۆمەتی دزینی چەند مۆبایلێک لە گیرفانی هاوڵاتییاندا تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەتۆمەتی دزینی چەند مۆبایلێک لە گیرفانی هاوڵاتییاندا تۆمەتبارێک دەستگیرکرا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، پاش…
زیاتر ببینە

كەجەكە: میراتی پەیوەندیی مام جەلال و ئۆجەلان كلیلی بەرەنگاربوونەوەی هێرشەكانە

بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال، كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كەجەكە لە پەیامێكدا دەڵێت، مام جه‌لال شوێنپه‌نجه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی…
Total
0
Share