بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ڕاپەڕین هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە، پڕۆسەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بە هەمان ڕێکاری پێشوو بەردەوامە.
ڕاشیدەگەیەنێت، هیچ گۆڕانکارییەک لە یاسا و ڕێنماییەکاندا نەکراوە و کارەکان وەک خۆیان ئەنجامدەدرێن. تکایە بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانتان، بەپێی کات و خشتەی دیاریکراو سەردانمان بکەن.