قوباد تاڵەبانی: کۆبوونەوەکانى هەرێم و ناوەند ئیجابی بوون و چاوەڕێی ئەنجامی باشین

جێگرى سەرۆک وەزیران رایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێم و ناوەند بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە و هەناردەى نەوت بە شێوەیەکی باش بەڕێوەدەچن.

قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێم رایگەیاند، کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە بە شێوەیەکی باش بەڕێوەدەچن.

سەبارەت بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتیش وتی، “وەفدێکی عێراقی لە هەولێرن و کۆبوونەوەکانیان ئیجابی بوون و چاوەڕێی ئەنجامی باشین”.

ئەو وتانەى قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ لەمیانەى پێشوازیکردنیدا بوو لە ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان.

لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەدا جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەیدا بە سەردانی وەفدی دەم پارتی بۆ هەرێمی کوردستان و ئەو پرۆسەی لە تورکیا سەبارەت بە پرسی کورد دەستیپێکردوە و هیوای خواست ئەمجارەیان پرسی کورد لە تورکیا بە شێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەربکرێت و کۆتایی بە شەڕ و توندوتیژی بهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: دوو ئەندامی شانەیەکی تیرۆریسـ.ـتانمان دەستگیرکرد

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایگەیاند، “دوو ئەندامی شانەیەکی تیرۆریسـ.ـتانمان دەستگیرکرد کە هەوڵی تێکدانی ئاسایش و ئارامیی ناوچە کوردییەکانی ناو…
Total
0
Share