قوباد تاڵەبانی بە بۆنەی بردنەوە ناوازەکەی نامۆ فازیڵەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی بردنەوەکەی نامۆ فازیڵەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “خۆی دەڵێت ورەی لە ئازایەتی و نەبەردیی پێشمەرگە وەرگرتووە، بەڵێ پاڵەوانەکانمان ورە و وزە بە یەکتر دەبەخشن”.
وتیشی، “تەنیا داواکاریم لە نامۆ ئەوەیە: تۆ چیتر تەنها پاڵەوانێکی ئاسایی نیت، بەڵکو نوێنەرایەتیی ئیرادە و هێز و ڕەوشتی گەلەکەت دەکەیت لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییەکاندا و خەریکە دەبیتە پاڵەوانی ئەفسانەیی سەردەمەکەمان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پاڵەوانە مەزنەکان رەنگە لە یارییەکدا بدۆڕێن، بەڵام هەرگیز ڕەوشتی پاڵەوانێتی نادۆڕێنن و پارێزگاری لە بەها بەرزەکانی گەلەکەیان دەکەن، تکایە ببە بەو پاڵەوانە ئەفسانەییە”.