حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی هانتا لە کەنەدا تۆمارکرا

کەناڵی سی بی سی نیوزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بەرپرسێکی تەندروستی لە کەنەدا، حاڵەتێکى توشبوون بە ڤایرۆسى هانتای لەو وڵاتەدا پشتڕاستکردەوە.

دکتۆر بۆنی هێنری، بەرپرسی تەندروستیی گشتیی پارێزگای (بریتش کۆڵۆمبیان)ـی کەنەدا ڕایگەیاند، نەخۆشەکە دوو ڕۆژ لەمەوپێش هەستی بە نیشانە سووکەکان، لەوانە تا و سەرئێشە، کردووە و ئێستا گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ڤیکتۆریا بەمەبەستی پشکنینی زیاتر.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی هانتا لەسەر کەشتیی گەشتیاری MV Hondus نیگەرانیی تەندروستیی جیهانیی دروستکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی چەندین حاڵەتی گیانلەدەستدان و توشبوونی پشتڕاستکراوە لەنێو سەرنشینەکاندا تۆمارکران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فایزەر و مۆدێرنا تاقیکردنەوە لەسەر ڤاکسینەکەیان بۆ ڕوبەروبوونەوەی کۆرۆنا نوێیەکە دەکەن

میدیاکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە 22ی کانونی یەکەم بڵاویانکردەوە ئەو ڤاکسینەی دژی ڤایرۆسی COVID-19 بەرهەمیانهێناوە، تاقیکردنەوەی لەسەردەکەن بۆ ئەو…
Total
0
Share