وەزارەتی پەروەردە، ڕایگەیاند، پێویستمان بە دابینکردنی 200 سمارت بۆرد هەیە بۆ ناوەندەکانی خوێندن.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکان دەکەینەوە کە وەزارەتی پەروەردە پێویستی بە دابینکردنی 200 سمارت بۆرد هەیە بۆ ناوەندەکانی خوێندن لە ڕێگەی کەمکردنەوەی نهێنی، هەر کۆمپانیایەک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە با سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری لە دیوانی وەزارەت بکات بەمەبەستی کڕینی تەندەر کە لە ڕۆژی یەکشەممە 17 تاوەکو 28ی ئایاری 2026 تەندەر دەفرۆشرێت، بەشێوەیەک نرخی هەر تەندەرێک 100 هەزار دینارە و ئەم بڕە پارەیەش ناگەڕێتەوە بۆ کڕیاری تەندەر.
دەشڵێت، دوا کات بۆ گەڕاندنەوەی تەندەر ڕۆژی یەکشەممە، 31ی ئایاری 2026، کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ دەبێت و ڕۆژی کردنەوەی تەندەر لە هەمان ڕۆژ و کاتژمێر دەبێت، لە کاتی پشووی ڕەسمی دوادەخرێت بۆ ڕۆژی دواتر.
مەرجەکان:
- 1. کرێی بڵاوکردنەوەی ئاگاداریی ئەم تەندەرە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو لایەنەی کەمکردنەوەکەی بۆ دەردەچێت.
- 2. بارمتەی سەرەتایی بە بڕی (%3) ی گوژمەی پێشکەشکراو بە چەکێکی پەسندکراو (مصدق) یان گرێنتینامەطاب ضمان) بۆ ماوەی 90 ڕۆژ دەبێت وەکو بارمتەی سەرەتایی کە پێویستە لەکاتی گەڕانەوەی تەندەر هاوپێچ بکرێت، بە پێچەوانەوە ئەو تەندەرە پشتگوێ دەخرێت.
- 3. ماوەی تەندەرەکان (مدة نفاذ العطاءات) 90 ڕۆژە و لە ڕۆژی کردنەوەی تەندەر دەستپێدەکات.
- 4. لەکاتی گەڕاندنەوەی تەندەر پێویستە کۆمپانیای بەشداربوو ئەستۆپاکیی نوێی باجی دەرامەت بۆ ساڵی (2026) پێشکەشبکات، بە پێچەوانەوە ئەو تەندەرە پشتگوێ دەخرێت.