وەزارەتی ئەوقاف: یەكشەممە تەواوكەری مانگی ڕەمەزانە و دووشەممە جەژنە

وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی یەكشەممە تەواوكەری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی دووشەممە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كۆبووەوە و لەبەرنەبوونی بەڵگەی شەرعی بڕیاردرا كە یەكشەممە تەواوكەری مانگی ڕەمەزان بێت و ڕۆژی دووشەممە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.

ئاشكرایكرد، لەڕووی شەرعییەوە ئەگەر ئاسمان هەوربوو مانگ نابینرێت بۆیە یەكشەممە تەواوكاری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی دووشەممە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی وەفدێكی دەم پارتی بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجەلان دەچێتە ئیمراڵی

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، سبەینێ وەفدێكی دەم پارتی بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجەلان دەچینە ئیمراڵی. رۆژنامەی سەباحی توركی بڵاویكردەوە، دەسەڵاتدارانی…
Total
0
Share