مامۆستا سۆران عەبدولکەریم، بانگخوازی ئایینی لەبارەی دەنگۆی نەخۆشییەکەی لە ڕوونکردنەوەیەکەدا ڕایگەیاند، تووشی هەوکردنی کڕکڕاگەی مل بووە و نەخۆشییەکەی هیچ نیشانەیەکی شێرپەنجەی نییە، هەروەها دەشڵێت، پزیشکەکان ڕێنماییان کردووە تا کاتی چاکبوونەوە، قسە نەکات.
دەقی ڕوونکردنەوەکەی م. سۆران عەبدولکەریم
نەخۆشێکەی من چییە ، بۆ چی ناتوانم قسە بکەم ؟
بسم الله الرحمن الرحيم
ئەم برایەتان لە ئێوارەی ڕۆژی جەژنەوە لە پڕ قوڕگم توشی ئازارێکی زۆر قورس بوو، ئازارەکەم بە شێوەیەک بوو، وەک بڵێی پارچەیەک ئاگر قوڕگم ئەسوتێنێ، زۆر گوێم نەداپێی تەنها حەپی ئلتیهاب و ئازارم بە کار ئەهێنا ، ئەوە بوو بۆ هەر شەوی جەژن بەسەیارەی خۆمان سەفەری عومرەم کرد ، ئەو ١٠ ڕۆژەی لە عومرە بووم وە هەتا هاتمەوە ، ئازارم بە هیچ ئازار شکێنێ ناشکا..
کە هاتمەوە کوردوستان سەردارنی چەندین دکتۆری باشم کرد ، سەرەتا دکتۆر ( ئەیوب باقر ) خوا بیپارێزێت دوو جار نازووری بۆکردم هیچ دەرنەکەوت ، پاشان تیشکی CT SCAN یان بۆ کردم ، لێرەدا دکتۆرەکان هەستیان بە گرفتێ کرد لە لای ڕاستی قوڕگم دروست بووبێ ، پاشان تیشکی سۆنەر Neck Doppler ultrasound بۆ کردم ، زياتر ئەم پشکنینە بۆ دەماری مل ئەکرێت ، ئاخر پشکنین MRl یان بۆ کردم ، لەم پشکنینە دەرکەوت توشی هەوکردنی کڕکڕاگە (Chondritis) و ئەستووربوون (Edema) لە لای ڕاستی ئەو کڕکڕاگەیەدا هەیە کە پێی دەوترێت “کڕکڕاگەی دەرەقی ، ئەوەی تا ئێستا هەیە الحمد للە نیشانەی خراپی وەک ژێرپەجەم نییە .
دوای ئەوەی هەموو شت لە پشکنینەکان بەم جۆرە ڕوون بۆوە ، کردمیانە سەر جارەسەر و علاج …
وە پیان ڕاگەیاندم کە نابێت قسە بکەیت تا ئەوکاتەی باش ئەبیت ، من هەموو ڕێنمایەکانم جوان جێ بە جێ کرد ، لە ئێستادا الحمد للە ئازارم کەمترە ، بەڵام ناتوانم قسە بکەم دەنگم بە حاڵ دەردێت ، ئەمڕۆش لەسەر راسپاردەی کاک دکتۆر عبدالواحد و ستافەکەی پشکنینێکی ترم بۆ ئەکەن ، چاوەرێی رەحمی خوای گەورەم ، ئەگەریش لێرە چارە نەکرێم پێشنیاری چەند دکتۆرێکیان بۆ کردووم لە ( ئوردن ) و ( تورکیا ) بەلام من گومانی باشم بە اللە هەیە کە ئەم ئازار و ناڕەحەتی قسە نەکردنەم نەهێلێت و شیفام بدات ..
سوپاس و دەست خۆشی :
خوشکان و برایانم : بە خوا ئێستا کە ئەنوسم بە چاوی فرمێسک و گریانەوە ئەنوسم :
سوپاسی گەورە و بچوکتان ئەکەم ، کە لە خمی مندا بوونە ، بە خوا من چاکەی ئێوەم پێ نادرێتەوە … سوپاس بۆ ئەوەی بە پۆستێک یان کۆمێنتێک بەژدار بووە لەم خەمەی مندا .. دەستی ئەو پیر و بە تەمەنانە ماچ ئەکەم کە بە فرمێسکەوە ئەهاتن دوعایان بۆ ئەکردم ..
سوپاس بۆ ئەو هەموو دکتۆر و خەستەخانانەی دەرگایان بۆ کردمەوە .. بە خوا ناو و کەسایەتیێکان هێندە زۆرن ناتوانم ناوی هەموویان بهێنم .. سوپاسی گەورە و بچوکتان ئەکەم قوربانی هەمووتان بم
تخوا گەردنم ئازاد بکەن ،ئەگەر بچوکترین خەم و خەفەتتان بۆم خواردووە ، ئێوە منتان قەرزار باری خۆتان کرد ، هەتا ئەو ڕۆژەی ئەمرم خەمخۆریی ئێوەم لە چاودا ئەبێت .
براتان : سۆران عبدالكريم
16/5/2026 سلێمانی