پۆلیسی سلێمانی: بە تۆمەتی دزینی چەند سەر ئاژەڵێک سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە ڕایدەگەیەنێت، لە سەیدسادق بەت ۆمەتی دزینی چەند سەر ئاژەڵێک سێ تۆمەتبار دەستگیرکران کە پێشتر تاوانی دیکەی لەو شێوەیان ئەنجامداوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی هاوڵاتییەک لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سکاڵای تۆمارکرد، کە ژمارەیەک ئاژەڵی لە جۆری (مانگا) لێدزراوە، دواتر بڕیاری دادوەر وەرگیرا و دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان، زانیاریی پێویست کۆکرایەوە و توانرا هەر سێ تۆمەتبار کە لە شێوەی گروپدا بوون بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتباران لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا ناوە کە چەند تاوانێکی دیکەی دزینی ئاژەڵیان ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر كیمیابارانەكانی توركیا دژی پەكەكە دەباتە پەرلەمان و وەزارەتی دەرەوەی عێراق

لەسەر داوای پەرلەمانتارێك ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم و لێکۆڵینەوە لەبەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو…
Total
0
Share