ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، ئەم جەژنە دەبێت بە دوو جەژن.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژوویی بوو بۆ گەلی کورد کە عـ.ـەجاج بە سزای خۆی گەیەندرا، ئەمڕۆ خۆشترین ڕۆژی ژیانی منە و ئەم جەژنە دەبێت بە دوو جەژن.
وتیشی، “دادگاییکردنی عـ.ـەجاج سەرەداوێکە بۆ ئەوەی سەرجەم ئەوانەی دەستیان هەبووە لەو تاوانانەی لە زیندانی نوگرە سەلمان بەرامبەر کورد ئەنجامدراون بە سزا بگەیەندرێن و ئێمەش بێگومان لە دۆزینەوەی تەواوی تـ.ـاوانباران بەردەوامدەبین”.