دۆناڵد ترەمپ: گفتوگۆکانم لەگەڵ سەرۆکی چین ئەرێنی بوون

دۆناڵد ترەمپ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانییدا لەگەڵ شی جینگپینگ، سەرۆکی چین ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ چین لە سەرەتای دروستبوونی ئەمریکا تاوەکو ئەم ڕۆژە لە گەشەکردندایە، هەروەها وتیشی، گفتوگۆکان لەگەڵ سەرۆکی چین ئەرێنی و بونیاتنەر بوون.

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، “دەرفەتێکمان لەبەردەمە بۆ دۆزینەوەی داهاتوویەک کە هەماهەنگی و خۆشگوزەرانی زیاتر لەگەڵ چین بەدەستبهێنێت.”

لە درێژەی قسەکانیدا دۆناڵد ترەمپ بانگهێشتی شی جینگپینگ، سەرۆکی چین و هاوسەرەکەی کرد بۆ کۆشکی سپی لە ڕۆژی 24ـی ئەیلول.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share