خشتەی مووچەی مانگی نیسان بڵاوکرایەوە

خشتەی مووچەی مانگی نیسان بڵاوکرایەوە و بەگوێرەی خشتەکە سبەی چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە، 13ی ئایاری 2026، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی شەممە 16ی ئایاری 2026 کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.

وەزارەتی دارایی تێبینییەکی خستووەتەڕوو و تیایدا هاتووە، لەگەڵ ئەوەی بەگوێرەی خشتەکە، مووچەی خانەنشینانی سەربازی بە شێوەی کاش ڕۆژی پێنجشەممە دابەشدەکرێت، بەڵام ئەو خانەنشینانەی لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من مووچە وەردەگرن، دەتوانن سبەی چوارشەممە مووچەکانیان لە ڕێگەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ( ATM ) وەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە  44 هاوڵاتیی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە شاری سلێمانی بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە  44 هاوڵاتیی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە. سامان شێخ لەتیف،…
زیاتر ببینە

شۆڕش ئیسماعیل: هەوڵەكانمان بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە نەوەستاون

وەزیری پێشمەرگەی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە پڕۆسەی چاكسازیی بەردەوامدەبن و هەوڵەكانیشیان لەپێناو یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامییان دەبێت. شۆڕش ئیسماعیل…
Total
0
Share