وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان: ڕەنگە کنگر و ڕێواس لەناوبچن و نەمێنن

وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتییان گیا بەهارییەکان لە ڕەگەوە هەڵدەکەنن، ئەمەش وایکردووە چەند جۆرێک لە گیا بەهارییەکان مەترسیی لەناوچوونیان لەسەربێت.

د. سەنعان عەبدوڵا، وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو گیا بەهارییانەی کە بۆ خواردن دەشێن، بەهۆی مامەڵەی نازانستی و ناشارەزایی هاوڵاتییانەوە، لەبەردەم هەڕەشەیەکی جددی لەناوچووندان، بۆیە پسپۆڕان پێشبینیدەکەن تاوەکو چەند ساڵێکی دیکە کنگر، ڕێواس و کارد نەمێنن و لەناوبچن.

وتیشی، نابێت ئەو سامانە نەتەوەییەی کە هەمانە، هاوڵاتییان لە ڕەگەوە هەڵیبکەنن، جیا لەوەش، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بووەتە هۆی ئەوەی ڕێژەی سەوزایی بەرەو کەمی بڕوات، ئەمەش هێندەی دیکە کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی گیا بەهارییەکان دروستکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share