قوباد تاڵەبانی: ئێستا ئێران لە هەموو کات یەکگرتووترە

قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئێران ئەمڕۆ لە هەموو کاتێکى دیکە یەکگرتووترە، بۆیە ئەوانەى بڕوایان وابوو شەڕەکە لەماوەى 48 کاتژمێردا یەکلادەبێتەوە، هەڵەبوون.

قوباد تاڵەبانى لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پیێرس مۆرگان، ڕۆژنامەنووسی ناسراوی بەریتانی ڕایگەیاند، پێویستە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران فراوانتر بکرێت و پاکێجێکى گشتگیر دابڕێژرێت.

وتیشی، سەرسام بووم بە بڵاوکردنەوەى پۆستەکەى من لەلایەن ترەمپەوە و شانازیم پێوەکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، قسەى زۆر کراوە لەبارەى جیاوازى لەنێوان سیاسییە دیپلۆماتکارەکان و سوپاى ئێران؛ ئێران ئەمڕۆ لە هەموو کاتێکى دیکە یەکگرتووترە، بۆیە ئەوانەى بڕوایان وابوو شەڕەکە لەماوەى 48 کاتژمێردا یەکلادەبێتەوە، هەڵەبوون.

جێگرى سەرۆکوەزیران، لەبارەى کێشەکانى گەرووى هوورمز و ڕێککەوتنى نێوان ئەمریکا و ئێران وتی، جیهان پێویستى بەوەیە گەرووى هوورمز بکرێتەوە و دڵنیام ئەمریکا و ئێران ڕێککەوتنیان دەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share