وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان، ڕایگەیاند، بە بۆفیەی کراوە خواردن پێشکەشی حاجییان دەکرێت.
کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “تاوه‌كو ئێستا زیاتر له هه‌زار حاجیی كوردستان به سه‌لامه‌تی و به بێ كێشه و گرفت گه‌یشتوونه‌ته شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز و ده‌ستیان به ئه‌ركه ئایینه‌كانیان كردووه”.
وتیشی، ئه‌مرۆش یه‌كه‌م كاروانی حاجییانی شاری سلێمانی كاتژمێر 5 ئێواره له سلێمانی به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سعودیه به‌ڕێده‌كه‌وێت كه ژماره‌یان 147 كه‌سه به‌م پێیه‌یش ژماره‌ی حاجییانی كوردستان بۆ ئه‌مڕۆ كه ده‌گه‌نه سعودیه ده‌گاته 1.176 كه‌س.
باسی لەوەشکرد، بۆ ئه‌مساڵ هه‌موو حاجییانی كوردستان به فرۆكه گه‌شتی سعودیه ده‌كه‌ن و له فڕۆكه‌خانه‌یش هه‌موو ئاسانكارییه‌كیان بۆ كراوه له وه‌رگرتنی تكتی فڕۆكه به‌تایبه‌ت له وه‌رگرتنی جانتا به جۆرێك حاجی له ماڵه‌وه جانتاكه‌ی بۆ ده‌چێته به‌رده‌م ژووره‌كه‌ی له كه‌عبه‌ی پیرۆز به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌دوایدا بگه‌ڕێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژانه تیمه‌كانی ته‌ندروستی له‌ناو حاجییاندان بۆ چاودێریكردنی ته‌ندروستییان و هه‌موو ڕۆژێكیش سێ ژه‌م خواردن به ده‌ستی شێفی كوردستان له 22 بۆفیه‌ی كراوه پێشكه‌ش به حاجییان ده‌كرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ته‌واوی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كه ناویان بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ ده‌رچووه به‌پێی ئه‌و خشته‌یەی كه دانراوه گەشتەکان وه‌كو خۆی به بێ كێشه و گرفت به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ڕۆژی 17/5/2026 دوا كاروانی حاجییانی كوردستان ده‌گاتە سعودیه.