وەزارەتی دارایی: بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی نیسان خرایە سەر هەژماری بانکیمان

وەزارەتی دارایی، ڕایگەیاند، بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی نیسان خرایە سەر هەژماری بانکیمان.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بڕی 663 ملیار و 805 ملیۆن دینار وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

دەشڵێت، چاوەڕێدەکرێت سبەینێ سێشەممە گوژمەی تەواوکاریی مووچە بگاتە سەر هەژماری وەزارەتمان و لەگەڵ گەیشتنی تەواوی تەمویلی مووچە و وەرگرتنی پارەکە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق ڕاستەوخۆ خشتەی مووچە ڕادەگەیەندرێت و دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دڵشاد میرانی: بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بە گەورەترین چارەسەر بۆ مووچەی فەرمانبەران لەقەڵەمدرا

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بە گەورەترین چارەسەر بۆ مووچەی فەرمانبەران لەقەڵەمدرا.  دڵشاد میرانی نوێنەری مامۆستایانی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: پارەی هاندانی کارمەندانی کۆرۆنا خەرجنەکرێت تووشی تەنگەژەی تەندروستی دەبین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی خەرجکردنی پارەی هاندانی کارمەندانی نەخۆشخانەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بە پێویست ناودەبات، هۆشداریدەدات لەئەگەری بەردەوامیی مانگرتنیان…
Total
0
Share